سێلتیك بووه یه‌كه‌م یانه له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو به‌بێ شكست ببێته پاڵه‌وان
سێڵتیك دوا یاریی خۆی له خولی نایابی سكۆتلاند ئه‌نجامدا و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له هارتسی میوانی برده‌وه، سێڵتیك بووه یه‌كه‌مین یانه له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوو ناسناوه‌كه به‌بێ هیچ دۆڕانێك بباته‌وه.
دوای بردنه‌وه‌ی جامی پیشه‌گه‌ره‌كان و خولی نێوخۆیی له‌م وه‌رزه‌دا، سێڵتیك پێویستی به تێپه‌ڕاندنی دوایین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی سكۆتلاند بوو به‌رامبه‌ر هارتس، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌م یانه له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو ناسناوه‌كه به‌بێ هیچ دۆڕانێك بباته‌وه.
سێڵتیك و هانده‌رانی به‌ر له ئاهه‌نگگێران به‌بۆنه‌ی پاڵه‌وانبوونی له‌م وه‌رزه، ئاهه‌نگی 50 ساڵه‌ی بردنه‌وه‌ی جامی ئه‌وڕووپای له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئینته‌رمیلان كرده‌وه.
نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له پێنج خوله‌ك له نیوه‌ی دووه‌م تێپه‌ڕی نه‌كرد، لیگ گریفید واژووی له‌سه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می سێڵتیك كرد.
دواتر ستیوارت ئارمسترۆنگ له خوله‌كی 76 به‌سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگری پاڵه‌وانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م.
پیاوانی برێندان رۆجێرز یارییه‌كه‌یان به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، سكۆت براونیش له كۆتاییه‌كی نایاب جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.
سێڵتیك بووه یه‌كه‌م یانه‌ی خولی پله یه‌ك له سكۆتلاند ناسناوه‌كه به‌بێ هیچ دۆڕانێك بباته‌وه، هه‌روه‌ها دوو ریكۆردی نوێیان تۆماركرد، به بردنه‌وه‌ی 34 یاری و ده‌ستخستنی 106 خاڵ و تۆماركردنی 106 گۆڵ له وه‌رزێكدا.