هێشتا ئاواره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان
هه‌ست به سه‌قامگیربوونی دۆخی ئه‌منی ناكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ماوه‌یه‌كی زۆره رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركراوه و ئێستاش داعش له رۆژئاوای مووسڵ گه‌مارۆدراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هاووڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ رۆژئاوای مووسڵ، تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و هه‌ست به سه‌قامگیربوونی دۆخی ئه‌منی ناكه‌ن.