فازڵ ميرانى: نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سایه‌تیيه‌كی شۆڕشگێڕ و مێژوونووس و رۆشنبیر بوو
به قسه‌يه‌كى ئه‌م و ئه‌و گچكه نابێت و به قسه‌ى كه‌سيش گه‌وره‌تر نابێت.
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا له شاری هه‌ولێر پرسه و سه‌ره‌خۆشی له هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى (نما و چيا) و كچه‌كه‌ى (چرا)ـى نه‌وشیروان مسته‌فا كرد، به تایبه‌تییش له كاتێكی كه‌مدا دایك و باوكیان له ده‌ستداوه. گووتیشی: نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕ و مێژووناس و رۆشنبیر بوو، به قسه‌يه‌كى ئه‌م و ئه‌و گچكه نابێت و به قسه‌ى كه‌سيش گه‌وره‌تر نابێت.