هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان: له‌ رێگه‌ی میكانیزمێكی ناوخۆیی ئۆرگانه‌كانمان رێكده‌خه‌ينه‌وه‌

گۆڕان هێشتا كه‌سێكى بۆ جێگرتنه‌وه‌ى رێكخه‌رى پێشووى ديار نه‌كردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ باره‌ی پرسی شوێنگرتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و دیاریكردنی كه‌سێك بۆ هه‌ڵسوڕاندنی كاروباره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوای كۆچیی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، شێركۆ حه‌مه‌ ئه‌مين، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسيۆنى گۆڕان رایگه‌ياند، گۆڕان له‌ رێگه‌ی میكانیزمێكی ناوخۆیی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانیان رێكده‌خه‌نه‌وه‌.