"یانه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌رخرا"
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی سلێمانی بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی له خولی نایابی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 21 ئایاری 2017، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی سلێمانی به كوردستان24ـی راگه‌یاندووه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی سلێمانی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌رخستووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یانه‌ی سلێمانی ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تایبه‌ت به به‌شداریكردن له خوله‌كه جێبه‌جێ بكات، تا وه‌كو بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 جارێكی دیكه بۆ خولی نایابی عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
یانه‌ی سلێمانی ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له خولی پله‌یه‌كی عێراق كرد، به‌ڵام سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دۆڕاند، 3 ساڵیشه له خولی نایابی عێراق دابڕاوه.