به فه‌رمی، ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وانی لالیگا
له دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی مالاگا به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه، یانه‌ی بارسێلۆناش سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌كه‌ی له یانه‌ی ئیبار به‌ڵام به‌ده‌ستی به‌تاڵ له خوله‌كه ماڵئاوایی كرد.
مالاگا ـ ریال مه‌درید
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی رۆسالیدای تایبه‌ت به یانه‌ی مالاگا به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سوودی ریال مه‌درید كۆتایی هات. كریستیانۆ هه‌ر زوو له خوله‌كی 2 تۆڕی ئیدریس كامینی گۆڵپارێزی كامیرۆنی یانه‌ی مالاگای هه‌ژاند، دواتر له گێمی دووه‌م كه‌ریم بێنزێما گۆڵی دووه‌می زیاد كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی ناسناوی لالیگا.
بارسێلۆنا ـ ئیبار
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی كامپ نووی تایبه‌ت به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی بارسا به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، له‌م یارییه مێسی لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا و گۆڵێكیشی له رێگه‌ی لێدانی سزا تۆمار كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش داڤید خوانكا به هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆمار كرد، گۆڵێك له لایه‌ن سوارێز تۆمار كرا، له كۆتایی یارییه‌كه‌ش مێسی گۆڵی چواره‌می زیاد كرد.