سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان: مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال پێشێلكارييه‌

ئه‌و هێزه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای سیاسیی هاتووه‌، نه‌ك خزمه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌.

K24 – هه‌ولێر:                           

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان، زيا پترۆس له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 له‌ باره‌ی بوونی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی شنگال به‌ پێشێلكاری ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ئه‌و هێزه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای سیاسیی هاتووه‌، نه‌ك خزمه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌.