بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی ده‌ستنیشان كرد
مێسی پشتگیری راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسا ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری ئاتڵێتیك بلباو ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی و مێسی ـیش پشتگیری راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22 ئایاری 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو دوای كۆتایی هاتنی جامی شای ئیسپانیا به فه‌رمی ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی لویز ئێنریكی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤاڵڤێردی خانوویه‌كی له بارسا گرتووه و ناوی منداڵه‌كانیشی له قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی بارسا تۆمار كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی (دۆن باڵۆن)ـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا پشتگیری له ڤاڵڤێردی ده‌كات.
ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه راهێنه‌ری ئاتڵێتیك بلباوه، له 2015 جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بۆ ئاتڵێتیك بلباو برده‌وه، له دوو وه‌رزی رابردووش یانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته یۆرۆپالیگ، ڤاڵڤێردی وه‌ك یاریزان ماوه‌ی دوو وه‌رز له نێوان ساڵانی 1988 ـ 1990 هێرشبه‌ری بارسێلۆنا بووه، پێشتر راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی ئیسپانیۆل، ڤیاریال، ڤالێنسیا و ئۆلمپیاكۆس كردووه.
