یاریزانانی ریال مه‌درید له كاتی ئاهه‌نگی بوون به پاڵه‌وانی لالیگا ناوی جیرارد پیكێیان ده‌هێنا
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه، به‌مه‌ش یاریزانانی یانه شایانه‌كه له كاتی ئاهه‌نگی بوون به پاڵه‌وانی لالیگا ناوی جیرارد پیكێیان ده‌هێنا.
یاریزانانی ریال مه‌درید دوای بردنه‌وه‌یان له مالاگا ئاهه‌نگه‌كانیان له یاریگه‌ی رۆسالیدای تایبه‌ت به یانه‌ی مالاگا ده‌ستپێكرد، له گه‌رمه‌ی ئاهه‌نگه‌كاندا یاریزانانی ریال مه‌درید وه‌ك گاڵته‌پێكردن چه‌ندان جار ناوی جیرارد پیكێیان هێناوه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه كراوه دانی كارڤاخاڵ جنێو و قسه‌ی ناشیرینی به پیكێ گوتووه.
دیارترین ئه‌و رسته‌یه‌ی كه یاریزانانی ریال مه‌درید له دژی پیكێ چه‌ندان جار دووباره‌یان كردۆته‌وه، به‌م شێوه‌یه بووه: پیكێ وه‌ره دانیشه و كڕنۆش بۆ پاڵه‌وانی لالیگا ببه.
جیرارد پیكێ به‌وه ناسراوه كه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌دریده، به‌رده‌وامیش له سۆشیاڵ میدیا راشكاوانه دژایه‌تی خۆی بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه نه‌شاردۆته‌وه، بۆیه یاریزانانی ریال مه‌درید ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی رابردوویان به ده‌رفه‌ت زانی بۆ گاڵته‌كردن به پیكێ.