به وێنه... دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی ماڵئاوایی له یانه‌كانیان ده‌كه‌ن
دوو یاریزانی ریال مه‌دریدی تێدایه
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی زۆرینه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپا، چه‌ندان یاریزان و ئه‌ستێره‌ی دیار جانتاكانیان بۆ رۆیشتن له یانه‌كانیان پێچاوه‌ته‌وه، دیارترینیان جۆن تێری كاپیتانی یانه‌ی چێڵسییه.

له ریال مه‌درید، كلیپه‌ر پیپی ئه‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و دوای 10 ساڵ له یانه‌ی شاهانه ده‌روات و دوای به‌ده‌ستهێنانی لالیگای ئه‌م وه‌رزه پیپی دواین یاری له لالیگا ئه‌نجامدا.
پیپی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 334 یاری ئه‌نجامداوه و توانیوییه‌تی له ریال مه‌درید 11 ناسناو به‌ده‌ست بهێنێت و تیپه‌كه‌شی له یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌یه، به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا وه‌رزی داهاتوو پیپی روو له یه‌كێك له دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی شاری میلانۆی ئیتاڵیا ده‌كات.

هه‌ر له ریال مه‌درید پۆرتوگالییهكی دیكه وه‌رزی داهاتوو به درێسه سپییه‌كه‌ی مێرینگێ نایبینین، فابیۆ كوێنتراو له ساڵی2011 ـه‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد و پاشان به شێوه‌ی خواستن بۆ مۆناكۆ گواسترایه‌وه و له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ش جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه مه‌درید
كوێنتراو به درێژایی ئه‌م وه‌رزه زۆربه‌ی كات له نه‌خۆشخانه به‌هۆی پێكانه‌وه ده‌یناڵاند و كه‌مترین جار له‌سه‌ر لاكێشه‌ی سه‌وز ده‌بینرا.
دوای رۆشتنی له ریال مه‌دریدیش ئه‌و یاریزان ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌یی و نزیكترین یانه‌ش بێنفیكایه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو له‌خۆی بگرێت.

جۆن تێری كاپیتانی یانه‌ی چێڵسی له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌نده‌رلاند له‌ناو چه‌پڵه‌رێزانی یاریزانان و جه‌ماوه‌ری چێڵسی ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی كرد و تاهه‌تایه درێسه ژماره 26ـه‌كه‌ی جلشینه‌كان ناپۆشێته‌وه.
تێری له ساڵی 1995ـه‌وه له لاوانی وێستهامه‌وه رووی له لاوانی چێڵسی كرد و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له ریزی لاوان یاری كرد و پاشان له وه‌رزی 1999 په‌یوه‌ندی به تیپی یه‌كه‌می چێڵسی كرد و دوای 22 وه‌رز و یاریكردنی 689 یاری و بردنه‌وه‌ی 17 ناسناوی جیاواز، جۆن تێری ئه‌فسانه‌كه‌ی بلووز به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له چێڵسی كرد و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌فسانه‌كه‌ی بلوز وه‌رزی داهاتوو روو له خولی چینی بكات.

هه‌ر له پرێمه‌رلیگ پابلۆ زابالێتای ئارجه‌نتینی به یه‌كجاری ماڵئاوایی له مانچێسته‌رسیتی كرد، زابالێتا له ساڵی 2008 له ئیسپانیۆله‌وه گواسترایه‌وه مان سیتی و له ماوه‌ی 9 ساڵ و یاریكردنی 333 یاری 6 ناسناوی له‌گه‌ڵ مان سیتی برده‌وه و دیاریش نییه زابالێتا وه‌رزی داهاتوو له‌كوێ یاری ده‌كات، ئه‌و یاریزانه‌ش ته‌نیا ئه‌وه‌ی گوتووه نایه‌وێت له پرێمه‌رلیگ بمێنێته‌وه.

ئه‌لیكسانده‌ر لاكهزێتی فه‌ره‌نسی و یاریزانی ئه‌كادیمیای ئۆڵۆمپیك لیۆن له ساڵی 2009 ـه‌وه په‌یوه‌ندی به تیپی یه‌كه‌می لیۆن كردووه و له 275 یاری 127 گۆڵی تۆمار كردووه و ئه‌و یاریزانه 25 ساڵییه وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌وه ده‌كات.

ماكسوێلی یاریزانی باڵی چه‌پی یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش ئه‌م وه‌رزه كۆتا یاری له‌گه‌ڵ پی ئێس جی ئه‌نجامدا و ئیدی یانه‌كه جێده‌هێڵێت.
ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه له ساڵی2012 له بارسێلۆناوه هاته پاریس و له‌وكاته‌وه 213 یاری بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت ئه‌نجامداوه و 9 ناسناویشی له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێناوه، دیاریش نییه وێستگه‌ی داهاتووی ماكسوێل كوێیه و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی به‌رازیلیش پێیان وایه ماكسوێل وه‌رزی داهاتوو له خولی چینی یاری ده‌كات.