به فه‌رمی باشترین راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دیاریكرا
خاوێنترین یانه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی به باشترین یانه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرد و خه‌ڵاتی خاوێنترین یانه‌ی خوله‌كه‌شی به لیڤه‌رپوول به‌خشی.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی له خولی نایابی ئینگلیزی له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه و خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری پرێمه‌رلیگیشی وه‌رگرت، هه‌ڵبه‌ت به باشترین راهێنه‌ری وڵاتی ئینگلاندیش ده‌ستنیشان كرا.
.jpg)
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند، یانه‌ی لیڤه‌رپوولی به خاوێنترین یانه بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا یانه‌كه به درێژایی یه‌ك وه‌رز هیچ كارتێكی سووریا‌ن نه‌بوو، ته‌نیا خاوه‌نی 54 كارتی زه‌رد بوون.
وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی پرێمه‌رلیگ به بردنه‌وه ناسناوه‌كه له لایه‌ن یانه‌ی چێڵسی بۆ شه‌شه‌مجار كۆتایی هات.