به‌ فه‌رمی باشترین راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دیاریكرا

خاوێنترین یانه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا

 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به‌ فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی به‌ باشترین یانه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرد و خه‌ڵاتی خاوێنترین یانه‌ی خوله‌كه‌شی به‌ لیڤه‌رپوول به‌خشی.

‌ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی له‌ خولی نایابی ئینگلیزی له‌ یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه‌ و خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری پرێمه‌رلیگیشی وه‌رگرت، هه‌ڵبه‌ت به‌ باشترین راهێنه‌ری وڵاتی ئینگلاندیش ده‌ستنیشان كرا.

یاریزانانی لیڤه‌رپوول له‌ یارییه‌كی پرێمه‌رلیگدا
یاریزانانی لیڤه‌رپوول له‌ یارییه‌كی پرێمه‌رلیگدا

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند، یانه‌ی لیڤه‌رپوولی به‌ خاوێنترین یانه‌ بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرد، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا یانه‌كه‌ به‌ درێژایی یه‌ك وه‌رز هیچ كارتێكی سووریان نه‌بوو، ته‌نیا خاوه‌نی 54 كارتی زه‌رد بوون.

وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی پرێمه‌رلیگ به‌ بردنه‌وه‌ ناسناوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یانه‌ی چێڵسی بۆ شه‌شه‌مجار كۆتایی هات.