گریزمان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به مانچێسته‌ر یونایتد دوو مه‌رجی هه‌یه
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن به فه‌رمی ده‌بێته یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، گریزمانی هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دوو مه‌رجی له‌سه‌ر شه‌یتانه سووره‌كان داناوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23 ئایاری 2017، پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه گریزمان رازیبووه له هاوینی ئه‌مساڵ رووبكاته مان یونایتد، به مه‌رجێك یانه‌كه بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتوو سه‌ربكه‌وێت، مه‌رجی دووه‌می پێدانی 86 ملیۆن پاوه‌نده.
ئانتوان گریزمان ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پله‌ی سێیه‌می لالیگایان ده‌ستخست و بلیتی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگیان بڕی، له‌به‌رانبه‌ردا یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یه‌ك ده‌رگای بۆ گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ له‌به‌رده‌مه، ئه‌ویش بردنه‌وه‌یه به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی یۆرۆپالیگه كه بڕیاری سبه‌ی له یاری فایناڵ رووبه‌ڕووی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندا ببێته‌وه.