رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانیا به به‌ڵگه سه‌لماندوویه‌تی كه مالاگا یارییه‌كه‌ی به ریال مه‌درید فرۆشتووه
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی یارییه‌كه‌ی نێوان مالاگا و ریال مه‌دریدی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاو كردۆته‌وه كه تێدا به‌ڕوونی دیاره كه یاریزانانی مالاگا به ئه‌نقه‌ست خۆیان به دۆڕاندن داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه (میكێل ڤیلانۆڤا)ـی به‌رگریكاری ڤێنزویلا ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی به كریستیانۆ داوه.
سه‌رچاوه‌كه رونیكردۆته‌وه له هێرشێكی ریال مه‌دریدیدا، كاتێك میكێل ڤیلانۆڤا ده‌زانێت كریستیانۆ له دواوه‌یه‌تی راسته‌وخۆ تۆپه‌كه‌ی بۆ جێده‌هێڵێت تا گۆڵی زیاتر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌م دیمه‌نه به كاره‌سات و ئابڕوبردن وه‌سف ده‌كات، ده‌نووسێت: راهێنه‌ره مه‌دریدییه‌كه‌ی یانه مالاگا و هاوشانی سه‌رۆكی یانه‌كه كه دژی بارسێلۆنایه هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی ریال مه‌دریدیان كرد تا ببنه پاڵه‌وانی لالیگا.
یانه‌ی ریال مه‌درید دوای 5 ساڵ به جیاوازی 3 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا بووه 33ـهمینجار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی لالیگا.
له گۆشه‌یه‌كی دیكه دیمه‌نه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو