هه‌ژماره‌كانی داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌و داوای ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه‌یان كردووه
هێشتا داعش به فه‌رمی به‌رپرسیارییه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانچیسته‌ری نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی
K24 هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌و تویت و نووسینانه‌ی هه‌ژماره‌كانی داعش و لایه‌نگرانی ئه‌و رێكخراوه‌یان به فراوانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه چه‌ند كاتژمێرێك پێش و پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هۆلی ئاهه‌نگه‌كانی "ئارینا" له شاری مانچیسته‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كه نووسیووبوویان.
هه‌ژمارێك به ناوی "أويس" پێش ته‌قینه‌وه‌كه له چه‌ند تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌و باسی ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه له‌و وڵاته كردووه‌و گوتوویه‌تی" هه‌ڕه‌شه‌كانتان له بیرچوو، ئه‌وه تیرۆرێكی دادگه‌رانه‌یه".

به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند نووسینێك هه‌ژماره‌كه له‌سه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بلۆككراوه.
له كاتی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا كه بووه هۆی كوژرانی 22 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 55 كه‌س، لایه‌نگرانی داعش، له تویته‌ره‌وه نامه و تویتی دڵخۆشییان بڵاودهكردبووهوهو به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕابوو و داوای ئه‌نجامدانی هێرشی هاوشێوه‌ی دیكه‌یان ده‌كرد.
به‌ڵام تا ئێستا داعش به فه‌رمی به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه‌و پۆلیسی بریتانیش هه‌ر هێنده‌ی گوتووه كه ئه‌نجامده‌ره‌كه كوژراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)