سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی مالاگا: بارسێلۆنا بۆ خولی پله‌سێی ئیسپانیا داده‌به‌زێنم
هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له بارسێلۆنا ده‌كات
شێخ عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی یانه‌ی مالاگای ئیسپانیا، هه‌ڕه‌شه له بارسێلۆنا ده‌كات، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بتوانم ئه‌و یانه‌یه بۆ خولی پله سێی ئیسپانیا دادبه‌زێنم.
دوای بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید له یانه‌ی مالاگا، میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا هێرشێكی زۆریان كرد سه‌رۆك و راهێنه‌ری یانه‌ی مالاگا، هه‌ڵبه‌ت به‌وه‌یان تاوانبار كردن كه ئه‌وان یارمه‌تی بردنه‌وه‌ی ریال مه‌دریدیان داوه بۆ بوونه پاڵه‌وانی لالیگا.

شێخ عه‌بدوڵڵا كه میلیاردێرێكی قه‌ته‌رییه و سه‌رۆكی یانه‌ی مالاگاشه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر له دژی ئه‌و ده‌نگۆیانه هاته ده‌نگ و ده‌نووسێت:
ئه‌گه‌ر بتوانم بارسێلۆنا بۆ پله سێی ئیسپانیا داده‌به‌زێنم و ناسنامه‌ی به‌شداریكردنیشیان له فیفا لێ وه‌رده‌گرمه‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی مالاگا ده‌شڵێت: هێرشێكی زۆرمان كراوه‌ته سه‌ر، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له تاوانباركردنی ئێمه به فه‌رمی داوا له فیفا ده‌كه‌م بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆڵینه‌وه بكات.
ریال مه‌درید له دوایین یاری خۆی له لالیگا، به دوو گۆڵی خاوێن له یانه‌ی مالاگای برده‌وه و به فه‌رمی 33ـه‌مین ناسناوی لالیگای له مێژوودا به‌ده‌ستهێنا.
