دانیشتوانی تەبقە چیرۆكە تراژیدییەكانی بندەستی داعش دەگێڕنەوە

"كاتێك كەسێكیان گولـلەباران دەكرد ھەموو خەڵكیان كۆدەكردەوە و بە بەرچای ھەمووان دەیان كوشت"

K24 - تەبقە

دوای كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی تەبقەی سەر پارێزگای رەققە، دانیشتوانی شارۆچكەكە باسی ستەمكاری داعش دەكەن كە چەكدارانی داعش چۆن ئەشكەنجە و ئازاری ئەوانیانداوە، ژمارەیەك لە ھاووڵاتیانی تەقبە چیرۆكە تراژیدییەكان دەگێڕنەوە و باسی ئەوە دەكەن داعش چەندین كەسی بە بەرچاوی ئەوان گولـلە باران كردووە، وەك خۆیان دەڵێن ھەرگیز ئەو دیمانانەیان لە یاد ناچێتەوە.