5 هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌بوون كه ریال مه‌دریدی به ناسناوی لالیگا شاد كرد
دوای پێنج وەرز چاوەروانی دواجار ریال مەدرید توانی جارێکی دیکە ناسناوی لالیگا بەدەست بێنێت و بگەرێتەوە نێو رکابەرییەکان، وەرزی ئەمساڵ، شاهانەکان ده‌رفه‌تێكی زۆریان هەبوو، پێنج هۆکاری سەرەکیش هەبوون کە ئەو یانەیە توانی 33ـه‌مین ناسناوی لالیگا بەدەست بێنێت.
یه‌كه‌م: گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆس له كلاسیكۆی ئیسپانیا له دژی بارسێلۆنا، ریال مه‌درید به خاڵێكی گرینگ گه‌ڕانه‌وه پایته‌خت.

دووه‌م: یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس، ریال مه‌درید به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵه‌ك له دواوه بوو، هه‌ڵبه‌ت گاریس به‌یلیش به كارتی سوور ده‌ركرا بوو، به‌ڵام دواتر ریال مه‌درید به هه‌وڵه‌كانی كریستیانۆ له شكست رزگاری بوو.
سێیه‌م: سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید له دژی ئاتڵێتیك بلباو، ئه‌گه‌رچی ریال نزیك بووه له‌وه‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام به‌شداریكردنی مۆراتا و گۆڵه‌كه‌ی له خولی 84 یانه‌كه‌ی به 3 خاڵی یارییه‌كه شاد كرد.
چواره‌م: ئاستبه‌رزی ئیسكۆ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن، كه له 15 نیسانی مانگی رابردوو به‌ڕێوه چوو، ریال له شكست نزیك بوو، به‌ڵام له كۆتاییه‌كان ئیسكۆ تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و ده‌ستخستنی 3 خاڵی یارییه‌كه برد.
پێنجه‌م: مارسێلۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا له بارودۆخێكی هه‌ستیار به هانای تیپه‌كه‌ی چوو، له كاتێكدا پاریخۆ له خوله‌كی 82 گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆمار كرد، به‌ڵام به‌رگریكاری به‌رازیلی مارسێلۆ له خوله‌كی 86 به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
.jpg)