ناسناوی لالیگا له ریال مه‌درید ده‌سه‌ندرێته‌وه؟
بارسێلۆنا داوای لێكۆڵینه‌وه له یارییه‌كه‌ی نێوان مالاگا و ریال مه‌درید ده‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی سكاڵایه‌كی له دژی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی نێوان مالاگا و ریال مه‌درید تۆمار كردووه و داوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی ئه‌و یارییه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 ئایاری 2017، میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی داوا ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ میكل ڤیلانۆیڤای به‌رگریكاری ڤێنزویلای یانه‌ی مالاگا بكه‌ن كاتێك له خوله‌كی 35 به ئه‌نقه‌ست تۆپێكی بۆ كریستیانۆ جێهێشت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا له لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ناسناوی لالیگا له ریال مه‌درید وه‌رده‌گرنه‌وه و یانه‌ی مالاگاش بۆ خولی پله‌دوو داده‌به‌زێنن.
میدیاكانی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی یارییه‌كه‌ی نێوان مالاگا و ریال مه‌دریدی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه یاریزانانی مالاگا به ئه‌نقه‌ست خۆیان به دۆڕاندن داوه.
پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه (میكێل ڤیلانۆڤا)ـی به‌رگریكاری ڤێنزویلا ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی به كریستیانۆ داوه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له مالاگای برده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای 5 ساڵ به جیاوازی 3 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا بووه 33ـهمینجار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی لالیگا.