مێسی 21 مانگ زیندانی ده‌كرێت
دادگای باڵای ئیسپانیا به فه‌رمی تانه‌ی خانه‌واده‌ی مێسی له باره‌ی خۆدزینه‌وه له باجدان ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 ئایاری 2017، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه دادگای باڵای ئیسپانیا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له باره‌ی خۆدزینه‌وه‌ی مێسی له باجدان كردووه و سه‌رجه‌م ده‌ره‌نجامه‌كانیش له دژی مێسی شكاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دادگا له‌سه‌ر زیندانیكردنی مێسی بۆ ماوه‌ی 21 مانگ سووره، له به‌رامبه‌ردا سزای زیندانیكردنه‌كه‌ی باوكی مێسی بۆ 15 مانگ كه‌مكراوه‌ته‌وه.
دادگا بڕیاریشداوه مێسی و باوكی له هه‌مان كاتدا زیندانی نه‌كات، به‌ڵكوو به دوای یه‌كدا سزایه‌كه‌یان به‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات.
مێسی له‌وه‌ته‌ی 2010ـه‌وه له لایه‌ن دادگای ئیسپانیا به خۆدزینه‌وه له باجدان تۆمه‌تبار كراوه، چه‌ندان جاریش له‌به‌رده‌م دادگا وته له مێسی و باوكی وهرگیردراوهتهوه، به‌ڵام تا ئێستا مێسی نه‌یتوانیوه به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكی خۆی كۆبكاته‌وه.