له ترسی داعش، ئارسێناڵ و چێڵسی بریارێكی تایبه‌تیان دا
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر، یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی ناسناوی پرێمه‌رلیگ كه بڕیار بوو له له‌نده‌ن بكرێت نایكه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئارسێناڵیش بڕیاری خۆی تایبه‌ت به‌م پرسه دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 ئایاری 2017، یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆیان بڵاویان كرده‌وه، ره‌تیان كرده‌وه كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه ساز بكه‌ن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به هۆی پاراستن و سه‌لامه‌تی گیانی هانده‌رانیان ئه‌م بڕیاره‌یان داوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی ئارسێناڵیش به فه‌رمی له نووسراوێكی تایبه‌تدا، هۆشداریی ده‌ده‌نه هانده‌رانیان له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی فا كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی چێڵسی ببنه‌وه، نایانه‌وێت هیچ ئاهه‌نگێك و خربوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له یاریگه‌ی ئیمارات و له‌نده‌ن ساز بكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێست و بڕیاره فه‌رمییه‌ی ئه‌و دوو یانه له‌نده‌نییه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی شاری مانچێسته‌ر بوو، له پێناو رێگرتن له كاری تیرورستی نایانه‌وێت هیچ مه‌راسیمێكی گه‌وره ساز بكه‌ن.