پیكێ له فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌بێته هانده‌ری یوڤی
بۆفۆن به شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌زانێت
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا بۆچوونی خۆی له باره‌ی یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی نێوان یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید خسته‌ڕوو، پشتگیری خۆی بۆ یه‌كێكیان ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 ئایاری 2017، جیرارد پیكێ له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی Mediasetـی ئیتاڵیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له یاری فایناڵ ده‌بێته هانده‌رانی یانه‌ی یوڤێنتۆس و ده‌شڵێت: بۆفۆن شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه.
پیكێ ده‌ڵێت: بۆفۆن ناسناوی سكۆدیتۆ و جامی ئیتاڵیای بردۆته‌وه و ده‌توانێت ناسناوی چامپیۆنزلیگیش به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه به‌هه‌موو پێوه‌رێك بۆفۆن شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه.
پیكێ گوتیشی: هیوادارم دانی ئالڤێسی هاوڕێم و بۆفۆنی ئه‌فسانه ناسناوی چامپیۆنزلیگ به‌رز بكه‌نه‌وه.
پیكێ له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی مێسی ده‌ڵێت: لیۆ ئه‌م وه‌رزه لوتكه‌ی گۆڵكارانی سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌ورووپای گرت، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه دیسان خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و باڵۆن دۆر بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناسناو و جام بكرێته پێوه‌ر، ده‌بێت بۆفۆن له‌سه‌ر سه‌كۆی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ناسناوی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه وه‌ربگرێت.