لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: به به‌هاى مليارێك دۆلار چه‌كى ئه‌مريكى له عێراق ون بووه
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا ئه‌مريكا ره‌وانه‌ى عێراقى كردوون.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، به به‌هاى مليارێك دۆلار چه‌كى ئه‌مريكايى له عێراق ديار نه‌ماون.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رێكخراوه، ئه‌و چه‌كانه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا ئه‌مريكا ره‌وانه‌ى عێراقى كردوون.
رێكخراوه‌كه هۆشدارى داوه به‌شێكى ئه‌و چه‌كانه بكه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانى داعش، يان ميليشياكانى سه‌ر به ئێران.
لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى روونيكردووه‌ته‌وه، سوودى له ياساى ئازادى زانيارى ئه‌مريكا وه‌رگرتووه بۆ ده‌ستكه‌وتنى زانيارييه‌كان.
به گوێره‌ى ئه‌و ياسايه رێكخراوه‌كه توانيويه‌تى ئه‌نجامى وردبينى حساباتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكادا بۆ ساڵى 2016 بچێته‌وه.
رێكخراوه‌كه تێبينى ئه‌وه‌ى كردووه، پێنتاگۆن هيچ تۆمارێكى له باره‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و چه‌كانه نييه كه بۆ عێراقى ناردووه و هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى شوێنى چه‌كه‌كان نازانێت.
لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراشيكردووه، كه له 2007ه‌وه پێنتاگۆن بڕياريداوه چاودێرى له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه دابنێت كه ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و بڕياره وه‌ك پێويست كارى پێنه‌كراوه و له 2015شدا هه‌مان حاڵه‌ت هه‌بووه.