لێپرسینەوە لە دوو وەزیری عێراق دەكرێت
پەرلەمانی عێراق دوایین کۆبوونەوەی خولی ئەم وەرزەی ئەنجام دەدات
K24 - ھەولێر
بۆ لێپرسینەوە لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروباری وەزارەتەکانیان هەریەک لە وەزیرانی گواستنەوە و بازرگانی عێراقی بانگهێشتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کراون.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوایین کۆبوونەوەی خۆی لە خولی ئەم وەرزەی ئەنجامدەدات.
گوتیشی، بڕیارە پەرلەمان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی بخاتە دەنگدانەوە.
لەم خولەدا پەرلەمانی عێراق چەند پڕۆژەیاسایەکی پەسندکرد و چەند بەرپرسێکیشی بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی پەرلەمان کرد.