مۆرینهۆ دوو یاریزان له ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌ڕفێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ دوو یاریزانانی له یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا كردۆته ئامانج.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 25 ئایاری 2017، پێگه‌ی Daily Starـی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه هێشتا مۆرینهۆ چاوی له‌سه‌ر نێیمار و خامیس رۆدریگێز هه‌ڵنه‌گرتووه و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه هاوینه ئه‌م دوو یاریزانه په‌ڵكیشی ئۆڵد ترافۆرد بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیدوارد، كه سه‌رمایه‌دارێكی ئهمێریكیه و خاوه‌نی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده به‌ڵێنی به مۆرینهۆ داوه به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها نێیمار بگوازێته‌وه.
له باره‌ی خامیس رۆدریگێزێش جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبییه‌كه نزیكه و ته‌نیا په‌یوه‌سته به كاته‌وه.
نێیمار گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ كردۆته‌وه و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 176 ملیۆن یۆرۆیه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به سه‌ركردایه‌تی مۆرینهۆ بۆ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو گه‌ڕایه‌وه، یانه‌كه به نیازی گۆرانكاری گه‌وره‌یه، مایكل كاریك وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاندووه و ده‌نگۆی رۆیشتنی واین روونی ـیش گه‌رمه، هه‌ڵبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ـیش مسۆگه‌ر نییه.