لیڤاندۆڤسكی باشترین هێرشبه‌ری جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات
رۆبیێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كه‌ریم بێنزێما باشترین هێرشبه‌ری جیهانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 25 ئایاری 2017، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا بڵاو بۆته‌وه، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندای ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كه‌ریم بێنزێما باشترین هێرشبه‌ری جیهانه.
لیڤاندۆڤسكی ده‌شڵێت: بێنزێما یانه‌ی ریال مه‌دریدی گه‌یانده فایناڵی چامپیۆنزلیگ، ئه‌وه وه‌ك سه‌ربازێكی ون وایه و زۆرترین خزمه‌ت به هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
لیڤا گوتیشی: ئه‌وه‌ی بێنزێما به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كردی كارێكی ئه‌فسووناوی بوو، ئه‌م رووداوه به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و هێرشبه‌ر پیشان ده‌دات.
كه‌ریم بێنزێما ئه‌م وه‌رزه له لالیگا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی یارییه‌كان سه‌ره‌كی بوو 11 گۆڵی تۆمار كرد، له كاتێكدا ئه‌لڤارۆ مۆراتا یه‌ده‌گ بوو خاوه‌نی 14 گۆڵ بوو.
.jpg)