به ڤیدیۆ.. ئه‌و سه‌گانه‌ی له‌سه‌ر دوو قاچی دواوه‌یان ده‌ڕۆن ئه‌شكه‌نجه دراون
به ڤیدیۆ ببینه چۆن ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و له‌لایه‌ن خاوهنهكانییانهوه ئازار ده‌درێن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و سه‌گانه‌ی وا راهێنراون له‌سه‌ر دووقاچی دواوه‌یان رێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی منداڵانییان بكه‌نه به‌ر و ڤیدیۆ سهرنجڕاكێشهكانییان بڵاوبكرێته‌وه، له كاتی راهێنانییان ئازار ده‌درێن.
گرته ڤیدیۆیی ئازاردانی ئه‌و سه‌گانه، له‌لایه‌ن خاوهنهكانییانهوه له‌و كاته‌ی راهێنانییان پێده‌كرێت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ناڕه‌زایی زۆری به دوای خۆیداهێناوه.
به‌ر له هه‌موویان رێكخراوی پاراستنی ئاژه‌ڵان هاتووه‌ته ده‌نگ و دژی ئه‌و كاره وه‌ستاوه‌ته‌وه، رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆیشتنی سه‌گ به‌م شێوازه، له رووی جه‌سته‌ییه‌وه بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌گونجاوه.
پێشتر دیمه‌نی رێكردنی ئه‌و سه‌گه، كه جلی منداڵانییان كردووه‌ته به‌ر، سه‌رنجی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی راكێشابوو، به‌ڵام به بینینی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، چیدیكه ئه‌و رێژه زۆره‌ی بینه‌ری نابێت.