راهێنه‌ری داهاتووی تانگۆ گه‌یشته پایته‌ختی ئارجێنتینا
سامپاولی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی سێڤییا به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا گه‌یشته بۆینس ئایرس.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 25 ئایاری 2017، خۆرخی سامپاولی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له ئیسپانیاوه به‌ره‌و ئارجێنیتنا كۆچی كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی به‌هێز هه‌یه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه وه‌ربگرێت و شوێنی ئیدگاردۆ باوزا بگرێته‌وه.
سامپاولی 57 ساڵان كه هێشتا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێڤییا ته‌واو نه‌بووه له پێناو خۆ دزینه‌وه له كامێرا و مێدیاكان به خێرایی یاریگه‌ی جێهێشتووه، پێشبینیش ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به فه‌رمی ببێته راهێنه‌ری ئارجێنتینا.
سامپاولی له ده‌ستپێكی وه‌رزی 2016-2017 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سێڤییا واژوو كرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی چیللی كرد له بردنه‌وه‌ی كوپا ئه‌مریكای سه‌ده كه له 2016 له ئه‌مێریكا به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ساتی گه‌یشتنی سامپاولی ـیه بۆ بۆینس ئایرس پایته‌ختی ئارجێنتینا