ژماره‌يه‌ك كۆنگرێسمانى ئه‌مريكا ئيدانه‌ى په‌لامارى پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ردۆغانيان كرد و ئه‌نقه‌ره‌ش ره‌تيكرده‌وه
كۆنگرێس ئيدانه‌ى ره‌فتارى به‌رپرسانى ئه‌منى توركيا و پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ردۆغانى كردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به نێردراوى ئه‌مريكاى له ئه‌نقه‌ره راگه‌ياند، كه وڵاته‌كه‌ى دژى ئه‌و جۆره مامهڵهيهيه كه به‌رپرسانى ئه‌منى توركيا و پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ردۆغان له كاتى سه‌ردانى ئه‌مريكادا به‌رامبه‌ر به هاووڵاتيان ئه‌نجاميان داوه.
ئه‌نقه‌ره ئه‌و بڕياره‌ى ژماره‌يه‌ك له كۆنگرێسمانه ناوداره‌كانى ئهمريكاشى ره‌تكرده‌وه، كه تێيدا ئيدانه‌ى ره‌فتارى به‌رپرسانى ئه‌منى توركيا و پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ردۆغانيان كردبوو.
له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغاندا بۆ ئه‌مريكا له ده‌ره‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى توركيا له واشنتن پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ردۆغان په‌لامارى ژماره‌يه‌ك له‌و چالاكانهيان دا كه بۆ به‌رگرى له مافى كورد و دژى سياسه‌ته‌كانى ئه‌ردۆغان خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدابوو. ژماره‌يه‌ك له خۆپيشانده‌ران بريندار كران و ئه‌و رووداوه له ئاستى ميدياى ئه‌مريكا و ميدياى نێوده‌وڵه‌تى بايه‌خى پێدرا و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ئيداره‌ى ئه‌مريكا و كۆنگرێسمانه‌كانى ئه‌و وڵاته ئيدانه‌ى په‌لاماره‌كه‌يان كرد.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا حوسێن موفتى ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه و له لايه‌ن كۆنگرێسه‌وه بۆ ئيدانه‌كردنى رووداوه‌كه په‌سندكراوه، بڕيارێكه كه راستييه‌كانى شێواندووه.
گوتيشى: ئه‌و رووداوه له ئه‌نجامى فه‌رامۆشى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مريكا روويداوه و ئه‌وان ره‌تيانكردووه‌ته‌وه رێوشوێنى ئه‌منى پێويست بگرنه به‌ر.
سايتى رووسياليه‌وم له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: پێكدادانى نێوان به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ئه‌ردۆغان كه زۆربه‌يان كورد بوون له‌گه‌ڵ لايه‌نگرانى ئه‌ردۆغاندا له‌به‌رده‌م باڵێۆزخانه‌ى توركيا له واشنتن بووه هۆى برينداربوونى دوو هاووڵاتى و خۆپيشانده‌ره‌كان درووشميان له دژى ئه‌ردۆغان به‌رز كردبوويه‌وه و داواى ئازادكردنى هاوسه‌رۆكى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى سه‌لاحه‌دين دهميرتاشيان ده‌كرد.