بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى هۆشدارى ده‌داته يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ
ئه‌گه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه نه‌درێت كه قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه، پێویست ناكات چیتر خه‌ڵكی به‌خۆمانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ین.
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان هۆشداری ده‌داته یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وه‌ی چیتر كۆبونه‌وه له پێناوی كۆبونه‌وه بۆ كاری هاوبه‌شی ئیسلامییه‌كان نه‌كرێت.
شوان قه‌ڵادزه‌يى، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان ده‌ڵێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌رسێ حزبه ئیسلامییه‌كه له ئاستی باڵا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه نه‌درێت كه قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه، پێویست ناكات چیتر خه‌ڵكی به‌خۆمانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ین.
پێشتر باسی پێكهێنانی سه‌ركرداتی هاوبه‌ش له نێوان ئیسلامییه‌كاندا كراوه، یه‌كگرتوو نایشارێته‌وه 80 له‌سه‌دی كاره‌كان ته‌واو بووه، ره‌نگه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركرداتی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت.
لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی لوتکەی دەستەی باڵای لایەنە ئیسلامیەکان و رێکخراوەکان بە بەشداری كه‌سى يه‌كه‌مى هه‌رسێ حزبە ئیسلامیيەکان بەڕێوە دەچێت، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌يه كۆمه‌ڵى ئيسلامى دژى درووستكردنى ليستى هاوبه‌شى حزبه ئيسلامييه‌كان بێت.