زێدان: یوڤی هێڵێكی به‌هێزی به‌رگری هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و هێڵه ده‌بڕین
باسی 3 كاریگه‌رترین یاریزانی یوڤێنتۆس ده‌كات

زه‌ینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: رامۆس ده‌بێته سه‌ركرده‌ی یاریی كۆتایی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 30 ئایاری 2017، زه‌ینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نه‌یویستووه یاری له دژی یوڤێنتۆس بكات، ده‌شڵێت: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه وه‌ك راهێنه‌ر به‌ره‌نگاری یوڤێنتۆس ببمه‌وه كه پێشتر ساڵانێك وه‌ك یاریزان یاریم بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه.
له باره‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ناتوانم بانگهێشتی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه بكه‌م، چونكه ته‌نیا رێگه‌ی بانگهێشتكردنی 18 یاریزانم پێده‌درێت.
له باره‌ی خامیس رۆدریگێز ده‌ڵێت: من ئه‌م یاریزانه كۆلۆمبییه‌م خۆشده‌وێت، ئه‌و به درێژایی ئه‌م وه‌رزه به‌شێك بووه له جه‌نگه سه‌خته‌كه‌مان، به‌ڵام من راهێنه‌رم و به‌پێی بارودۆخ بریار له دیاریكردنی پێكهاته و هه‌ڵبژاردنی یاریزانه‌كانم ده‌ده‌م.
زیزۆ له به‌رسیڤێكدا ره‌تی كرده‌وه باس له كێشه‌ی خۆدزینه‌وه‌ی كریستیانۆ له باجدان بكات، ده‌شڵێت: ئه‌م بابه‌ته هیچ خه‌ونی كریستیانۆ بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ناگۆڕێت، ئه‌و ئێستا ته‌نیا بیری له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یوڤێنتۆسه.
زێدان باسی یوڤی ده‌كات و ده‌ڵێت: یانه ئیتاڵیاییه‌كه وه‌رزێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و نایابی تێپه‌ڕ كردووه، هێڵێكی به‌رگری به‌هێزی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش هێڵێكی به‌هێزی هێرشبه‌رانمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت ئه‌م هێڵه ببڕێت، بێگومان ئێمه‌ین.
زیزۆ باسی به‌شێك له یاریزانه كاریگه‌ره‌كانی یوڤی ده‌كات و ده‌ڵێت: یوڤێنتۆس ژماره‌یه‌ك یاریزانی كاریگه‌ری هه‌یه، دیارترینیان پاوڵۆ دیبالایه كه یه‌كێكه له باشترینه‌كانی جیهان، له نێویاندا هیگواین و دانی ئالڤێس له یاریزانه نایابه‌كانن.
زێدان له باره‌ی ئیسكۆ و به‌یل ده‌ڵێت: ئیسكۆ پێویست به هیچ وه‌سفێك ناكات، ئه‌و بۆ یارییه‌كه خاڵی به‌هێزی ئێمه‌یه، له هه‌ستی گاریس به‌یل تێده‌گه‌م، ئه‌و ده‌یه‌وێت له نێو خاك و وڵاته‌كه‌ی له كاردیف یاری بكات، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه هێشتا هیچ بڕیارێكم نه‌داوه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی یاریكردنی بۆ بڕخسێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاردیفی پایته‌ختی وێڵز، فایناڵی چامپیۆنزلیگ له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك له نێوان ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس به‌ڕێوه ده‌چێت.