ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی پاریسی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كشایه‌وه
نوێترین بڕیاری تره‌مپ ئۆبامای هێنایه ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی پاریسی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا راگه‌یاند و دووپاتیش له‌وه ده‌كات، رێككه‌وتننامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا نییه.
تره‌مپ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له پاریس كراوه، پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی ئه‌مه‌ریكا په‌كی ده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌كه، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه، "ره‌تكردنه‌وه‌ی داهاتووه".