پۆلیسی ههولێر: لەسەر کێشەی دوژمنداری کەسێک کوژرا
K24 - ههولێر:
پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، ئەمڕۆ 2ى حوزهیران/ یۆنیۆى 2017 کاتژمێر (3:30)ی دوای نیوەرۆ، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە دارەتوو.
دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (بێستون کمال اسماعیل)، تەمەن 36 ساڵ، تەقەی لێکراوە و کوژراوە لەلایەن کەسێک کە دوژمندارن لەگەڵ تۆمەتبارەکە.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و ئێستا پۆلیس سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارە .