دوو خوشك بە تەشی رستن بژێوی ژیانیان پەیدادەكەن

K24 - دێرك

لە رۆژئاوای كوردستان و لە گوندێكی سەر بە شاری دێرك، بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانیان، دوو خوشك رۆژانە تەشی دەڕێسنن و رۆژانەش سەرقاڵی دروستكردنی رایەخ و مافوورو بەرماڵن، ئەگەرچی ئەم دوو خوشكە بە تەنیا كارەكانیان دەكەن رۆژانەش بەرھەمێكی زۆریان ھەیە، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن پارەكە لەئاست ئیش و ماندوو بوونەكەیان زۆر كەمە.