هه‌سه‌ده سێيه‌م به‌نداوى سه‌ر رووبار‌ى فوراتى كۆنترۆڵكرد
ئه‌مڕۆ به ته‌واوى كۆنترۆڵى به‌نداوى به‌عسيان له‌سه‌ر رووبار‌ى فورات كردووه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ به ته‌واوى كۆنترۆڵى به‌نداوى به‌عسيان له‌سه‌ر رووبار‌ى فورات كردووه و چه‌كدارانى داعشيان لێ به‌ده‌رناوه.
له نوێترين پێشهاتى مه‌يدانى شه‌ڕى رزگاركردنى ره‌ققه‌دا كه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، ئه‌مڕۆ به‌نداوى به‌عس رزگار كرا.
نورى مه‌حمود، وته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، يه‌په‌گه، رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان خه‌ريكى كێوماڵكردنى ده‌وروبه‌رى سه‌دى به‌عسن بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيابنهوه كه هيچ شوێنه‌وارێكى داعش به‌جێ نه‌ماوه و مينه چێندراوه‌كان هه‌ڵبگرنه‌وه.
گوتيشى: هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، دواى رزگاركردنى به‌نداوى به‌عس ناويان گۆڕيوه بۆ به‌نداوى ئازادى و چيديكه ناوى به‌عس وه‌ك ناوى ئه‌و به‌نداوه به‌كارناهێنرێت.
له ئێستادا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له قۆڵى سه‌دى ئازادييه‌وه ته‌نيا 20 كيلۆمه‌تر له ناوه‌ندى شارى ره‌ققه‌وه دوورن.
به‌نداوى ئازادى سێيه‌م به‌نداوه تا ئێستا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌سه‌ر رووبار‌ى فورات كۆنترۆڵيان كردبێت. به تايبه‌تى دواى به‌نداوه‌كانى ته‌بقه و تشرين.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له 6ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016ه‌وه ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه‌يان ده‌ستپێكردووه و قۆناغ به قۆناغ پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌و كاته‌دا ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى ناونا توڕه‌يى فورات وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى توركيا كه ناوى نابوو قه‌ڵغانى فورات و 30 هه‌زار چه‌كدارى ئه‌و هێزه به‌شداريان له ئۆپراسيۆنهكهدا كردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.