به‌غدا ته‌نها 420 هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێته‌وه
وەزیری كشتوكاڵ: هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا له‌مه‌ڕ گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان سیاسیه
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی به‌غدا بۆ ئه‌مساڵ ته‌نها ئاماده‌یه نزیكه‌ی 420 هه‌زار تۆن له گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ملیۆنێك و 600 هه‌زار تۆن بووه، وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید رایگه‌یاند "هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا له‌مه‌ڕ گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان سیاسیه".