چەكدارانی داعش دوو ھاووڵاتی لە قەرەتەپە دەرفێنن
ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە
K24 - گەرمیان
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش دوو ھاووڵاتی بەناوەكانی مەروان نازم و عەلی تارق، لە گوندێكی سنووری ناحیەی قەرەتەپە لە نزیك دەریاچەی حەمرین رفاندووە".
گوتیشی: "ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لێكۆڵینەوەیان لەبارەی رفاندنی ئەو دوو ھاووڵاتیە دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا ھۆكاری رفاندنیان نەزانراوە".
ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا چەند جارێكی دیكە چەكدارانی داعش دزەیان كردووەتە نێو گوندەكانی سنووری قەرەتەپە و ژمارەیەك ھاووڵاتیان رفاندووە.