"ھەرێمی كوردستان لیستی شایستە داراییەكانی جوتیارانی رادەست نەكردووە"
ھەرێمی كوردستان: لە كۆتایی مانگی ئایارەوە پلانی كشتوكاڵمان ناردووەتەوە بەغدا
K24 - ھەولێر
كێشەی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم یەكلایی نەبووتەوەو بریكاری ھونەری وەزیری كشتوكاڵی عێراق بە كوردستان24 رایگەیاند، دواكه‌وتنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی دواكه‌وتنی وردبینیه له هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی "تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان پلانی كشتوكاڵی خۆیی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه" بەڵام عەبدولسەتار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت لە كۆتایی مانگی ئایارەوە پلانی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستانیان ناردووەتەوە بەغدا.