وه‌زاره‌تى دارايى خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى موچه‌ى راگه‌ياند

به‌ر له‌ جه‌ژن به‌شه‌ مووچه‌ى مانگى چوارى ئه‌مساڵ وه‌رده‌گريت.

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى دارايى خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌ياند و به‌ گوێره‌ى خشته‌كه‌ له‌ سبه‌ينێوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى چوارى رابردوو ده‌كرێت.

ده‌قى خشته‌كه‌

1- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 6/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

 

2-ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى  7-8/6/2017،  مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

3- ڕۆژانى شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 10-11/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى

- فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن

-ئه‌نجومه‌نى ئاسایش

 

4- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 12/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

 

5- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 13/6/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى  4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

-ده‌زگاى مین

-دیوانى چاودێرى دارایی

-- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ

- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم

- ده‌سته‌ى ژینگه‌

- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان

- ده‌سته‌ى ده‌سپاكى

- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان

 

6- ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 14-15/6/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

7- ڕۆژانى شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 17-18/6/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی و مووچه‌ى مانگى  4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

-وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى

- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى

- وه‌زاره‌تى كاره‌با

- وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن

- وه‌زاره‌تى پلان دانان

 

8- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 19/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.

 

9- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 20/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت.

 

10- ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 21-22/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

-وه‌زاره‌تى ناوخۆ

- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى

- وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

- وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان

- فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

- مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان) ى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

 

11- ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌روارى 24/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

-وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن

- وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو

 - وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار

- وه‌زاره‌تى داد

-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى

- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان

- سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران