به‌لجیكا به‌ڵێنی به‌رده‌وامی هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
له‌دواى شه‌ڕى داعشيش هاوكارييه‌كانيان به‌رده‌وام ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ريم سنجارى، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا، له به‌لجیكا به‌شداری له كۆنفڕانسێكی تايبه‌ت به قۆناغى دواى داعش كرد و له‌گه‌ڵ ستيڤن ڤانده‌پوت، وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ستيڤن ڤانده‌پوت، باسى له هاوكارى و پاڵپشتى حكوومه‌تى به‌لجيكا كرد بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چاره‌سه‌ركردنى برينداره‌كان و مه‌شق و ڕاهێنان و راشيگه‌ياند، له‌دواى شه‌ڕى داعشيش به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارييه‌كانيان و هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ن بۆ زيادكردنى هاوكارييه‌كان به تايبه‌تى له‌رووى چاره‌سه‌ركردنى بريندارانى پێشمه‌رگه.
له به‌رامبه‌ردا، كريم سنجارى به‌ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاس و پێزانين خۆيان ده‌ربڕى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى وڵاتى به‌لجيكا بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له بوارى درووستكردنى تواناكان و دابينكردنى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چاره‌سه‌ركردنى پێشمه‌رگه برينداره‌كان كه چاره‌سه‌ريان له هه‌رێمى كوردستان نيیه.
سنجارى پوخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت به پێداويستيهكان و پرسى راهێنان و مه‌شق پێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و برينداره‌كان خسته‌روو و داواى كرد كه به‌رده‌وام بن له هاوكارى كردنى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به پێشوهيهكى پێشكه‌وتوو ئاسايش و به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له ئايينده.
هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت به‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌كانى شه‌ڕ و شه‌ڕى داعش و قۆناغى داوى داعش باس كرد و داواى كرد كه له دواى شكاندنى داعش له رووى سه‌بازى ئه‌وا پاڵپشتى و هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى پێويسته بۆ نه‌هێشتنى ئايدۆلۆژى داعش و توندڕه‌وى به‌گشتى.
له كۆتاييدا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامى گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له شه‌ڕى دژى داعش و قۆناغه‌كانى دواى داعش بۆ نههيشتنى بيڕو ڕاى توندوتيژى و ئايدۆلۆژياى توندڕه‌وى بۆ مسۆگه‌ركردنى سه‌قامگيرى و ئاشته‌وايى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان له عێراق. شايانى باسه به‌رێز دلاوه‌ر ئاژگه‌يى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له يه‌كێتى ئه‌وروپا ياوه‌رى به‌ڕێزيان بوون له كۆبوونه‌وه‌كه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)