سێ كۆمیته‌ی دیكه بۆ پرسی ریفراندۆم پێكده‌هێنرێت
بزانه ئه‌ركی ئه‌و سێ كۆمیته‌یه چی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، كه تێیدا واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریكرا، بڕیاردراوه سێ كۆمیته‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه پێكبهێنرێت.
ئایدن مه‌عرووف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی، كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كردووه تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاردراوه سێ كۆمیته‌ی دیكه پێكبهێنرێت و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش پێویسته هه‌ر لایه‌نێك نوێنه‌ری خۆی بۆ ئه‌و سێ كۆمیته‌یه دیاریبكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌ركی كۆمیته‌كانیش، بریتی ده‌بێت له سه‌ردانی كردنی به‌غدا، وڵاتانی دراوسێ و هه‌رێمییه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا، بۆ ئه‌وه‌ی به روونی و راشكاوی خواستی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بگه‌یه‌نن و هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌ش به روونی له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه بزانرێت.
ئه‌مڕۆ 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی باڵای پارتی سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شدارن له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ، كۆبووه‌وه و تێیدا واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریكراو به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، 25/9ی ئه‌مساڵ ده‌بێت ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕاسپارد.