25ى ئه‌يلوول وه‌ك رۆژى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم راگه‌يه‌ندرا
بڕيار درا رۆژى 25ى ئه‌يلوولى داهاتوو پرۆسه‌ى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
K24 – هه‌ولێر:
بڕيار درا رۆژى 25ى ئه‌يلوولى داهاتوو پرۆسه‌ى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبوويه‌وه.
ئايدن مه‌عروف، له به‌ره‌ى توركمان تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌يه‌ندراوه، كه 25ى ئه‌يلوول ريفراندۆم ئه‌نجامده‌درێت.
ئاشكراشيكرد، رۆژى 6ى تشرينى دووه‌م، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مانى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، راپرسى له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستانيش ئه‌نجام ده‌درێت.