ھەزاران گەشتیار روو دەكەنە كۆشكی قەیسەری رووسیا
كۆشكێك له رووسیا داهاتی ساڵانه‌ی زیاتر له 120 ملیۆن دۆلاره
K24 - مۆسكۆ
پیته‌رگۆف، كۆشك و باخچه‌ی قه‌یسه‌ری رووسیا بووه، كه پیترۆسی گه‌وره بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه و پێشوازیكردنی میوانه‌كانی له ساڵی 1705 ده‌ستی به دروستكردنی كرد، له ساڵی 1710 ته‌واوبوو، ئه‌م كۆشكه ده‌كه‌وێته خوارووی شاری سانت پیته‌ربورگی رووسیا. له ساڵی 2008 له لایه‌ن یونسكۆ، به‌یه‌كێك له حه‌وت ناوچه سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی رووسیا ناسێندرا، له ئێستادا بۆته قیبله‌ی هه‌زاران گه‌شتیاری بیانی و نێوخۆی رووسیا.