ته‌رمی گه‌نجێك له رووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ دۆزرایه‌وه
به ڤیدیۆ.. نزیكه‌ی پێنج رۆژ پێش ئێستا له رووباره‌كه‌دا خنكاوه
K24 - سۆران:
ته‌رمی یه‌كێك له‌و دوو گه‌نجه‌ی كه نزیكه‌ی پێنج رۆژ به‌ر له ئێستا له كاتی مه‌له‌وانی له رووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكان، دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران، تا ئێستا ته‌رمی یه‌كێكییان دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕانیش به دوای ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ی دیكه له‌لایه‌ن تیمی به‌رگری شارستانی سۆرانه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی لێدۆزراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له‌و شوێنه دووره كه لێی خنكاون.