گهشتی ئاسمانی نێوان ههولێر و دیمهشق دهستپێدهكات
K24 - ههولێر:
بریارە 19 ئەم مانگە یەكەمین گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر - دیمەشق دەست پێبكات و ھاولاتیانی ھەرێمی كوردستان و سوریاش ھەفتەی دوو جار دەتوانن لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەولەتی ھەولێر و دیمەشق سەردان بكەن و بە پێی زانیارییەكانیش گەشتەكان لە رێگەی پێدانی ڤیزا بە ھەر دوو لایە و لە ئێستا دا ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ دەست پێكردنی گەشتەكان.