فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا پاڵپشتی خۆی بۆ ریفراندۆم ده‌رده‌بڕێت
کوردستانیان مافی خۆیانه بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن
K24 - به‌غدا:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنه‌كه به‌م بڕیاره چاره‌نووسسازه دڵخۆشن و به شانازییه‌وه پاڵپشتی خۆیشیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه له سه‌رخستنی ریفراندۆمه‌كه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له رێکه‌وتی (٧/٦/٢٠١٧) و له رۆژێکی مێژووییداو له کۆبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بەرێز (مەسعود بارزانی) رێکه‌وتی(٢٥/٩/٢٠١٧) وه‌ک واده‌ی ئه‌نجام دانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دیار کرا. ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌م بڕیاره چاره‌نوس سازه دڵخۆشین و به شانازیشه‌وه پاڵپشتی خۆمان بۆ سه‌رخستنی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دوپات ده‌که‌ینه‌وه.
گه‌لی کورد و کوردستانیان مافی خۆیانه بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و به به‌ڵێ کۆتایی به قوربانی دان و ئه‌نفال و کیماباران و خوێن رێشتن و قوت بڕینی خه‌ڵک بێنن. ئه‌مه بڕیارێکی مێژووییه‌و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به یه‌کگرتوویی و یه‌ک رێزی ده‌توانن ئامانجه ره‌واکانی گه‌لی کورد و کوردستانیان بێننه‌دی، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدانمان و خه‌بات و به‌رخودانی پێشمه‌رگه ئازیزه‌کان و گه‌لی کورد و کوردستان به فیڕۆ نه‌ڕوات.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٨/٦/٢٠١٧