هه‌وڵێكی ته‌قاندنه‌وه‌ی بیره‌نه‌وتێكی نزیك بای حه‌سه‌ن پووچه‌ڵ كرایه‌وه
به وێنه.. تیمی ئه‌ندازه‌یی هێزه‌كانی پشتیوای بۆمبه‌كه‌یان پووچه‌ڵكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 5:20 خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ، تیمی ئه‌ندازه‌ی ته‌كنیكی سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوای 1، سریه‌ی گه‌رمیان، توانییان بۆمبێك له نزیك بیره نه‌وته‌كانی بای حه‌سه‌ن و قه‌ره‌چه‌م پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، بۆمبه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو بیره نه‌وته‌كه، كه دووری نێوانییان نزیكه‌ی 200 مه‌تره دانراوه‌ته‌وه و به سه‌رپه‌رشتی رائید ئازاد قامیشی بۆمبه‌كه پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه، زیانێكی زۆر به‌ر ئابووری هه‌رێم ده‌كه‌وت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و بۆمبانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش دانراوه‌ته‌وه كه له رێگه‌ی چه‌ند گوندێكى ناوچه‌كه دزه‌یان كردووه‌ته شوێنه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ناوچه‌كه فراوانه و به‌هۆی بوونی گرد و بان و دۆڵی ناوچه‌كه، چاودێریكردن و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌سته‌مه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)