سعوديى و ئيماراتييهكان پشتگيريى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن
هاشتاگێكيان به ناوى (#SaudiWithKurdistan) (سعوديه له‌گه‌ڵ كوردستانه) داناوه و ئاڵاى سعووديه و كوردستانيان به‌يه‌كه‌وه داناوه.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌ند رۆژێكه به‌كارهێنه‌رانى تۆره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له سعووديه و ئيمارات كه‌مپينێكى پشتيوانيان له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر راگه‌ياندووه.
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له كۆبوونه‌وه‌ى 7ى ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان واده‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ديار كرد، سه‌دان هاووڵاتى سعووديى و ئيماراتى كهمپينێكيان بۆ پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياندووه.
وه‌ك له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ده‌رده‌كه‌وێت سعوودييه‌كان هاشتاگێكيان به ناوى (#SaudiWithKurdistan) (سعوديه له‌گه‌ڵ كوردستانه) داناوه و ئاڵاى سعووديه و كوردستانيان به‌يه‌كه‌وه داناوه.
رئاسة #كردستان العراق تنظم استفتاء حول استقلال الإقليم ، تمهيداً لقيام #دوله_كردستان_الكبرى التي ستشمل الأكراد في #ايران و #تركيا و #سوريا. pic.twitter.com/MQN5X4HWiL
— مغردون للوطن (@wa6ani_1) ٨ يونيو، ٢٠١٧
ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، توركيا پێچه‌وانه‌ى دۆستايه‌تى له‌گه‌ڵ سعووديه ره‌فتار ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدايه له ميانى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى ساڵى رابردوو، سعووديه پشتيوانى له حكومه‌تى توركيا كرد، به‌ڵام له قه‌يرانى سعوديه له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا، توركيا لايه‌نگرى قه‌ته‌ر ده‌كات و هه‌ر بۆيه پێويسته پشتيوانى ده‌وڵه‌تى كوردى بكرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سايتى خه‌ليجى جهديدى ئيماراتى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه، كه به‌رپرسانى ئيمارات به توندى پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌بو زه‌بى له به‌رامبه‌ر توركيا و ئێران پشتيوانى له ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كات.