سیاسه‌تمه‌دارێكی ئیسرائیلی داوا له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات
K24 - هه‌ولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی ئیسرائیلی داوا له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بكات له هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دان به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌دا بنێت.
كسینا سڤێتلۆڤا، سیاسه‌تمه‌داری پارتی یه‌كێتی سه‌هیۆنی كه پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئیسرائیل بوو، به رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه پێویسته حكومه‌تی ئیسرائیلی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بكات له هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و گوتیشی كه پێویسته حكومه‌تی ئیسرائیل دان به ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه‌دا بنێت كه بڕیاره له 25ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
سڤێتلۆڤا هه‌میشه پشتگیریی پرسی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه و چه‌ند جارێك داوای كردووه كه ئیسرائیل په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورد دروست بكات.