مامۆستايه‌كى ئاينى له قاميشلۆ داوا ده‌كات ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زه‌كات به هه‌ژارانى كورد ببه‌خشن
زه‌كات و سهرفيتره و خێرى ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان به هه‌ژاره‌كان ببه‌خشن
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى ئاينى ئيسلام له رۆژئاواى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئه‌مساڵ زه‌كاتى خۆيان بده‌نه هه‌ژاره‌كانى ده‌وروبه‌ريان و ناوچه كوردييه‌كان، ئه‌وا هيچ هه‌ژارێك نامێنێت له رۆژئاواى كوردستاندا.
له‌و باره‌يه‌وه مامۆستايه‌كى ئاينى له قاميشلۆ داواى له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كرد، زه‌كات و سهرفيتره و خێرى ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان به هه‌ژاره‌كان ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى بارگرانى ژيان له‌سه‌ر شانى هه‌ژاره‌كان سووكبكرێت.